Kamal Mohemad – Ay Sharakam

کەمال محەمەد

كەمال محەمەد – ئەی شارەکەم

ئەی شارەکەم
وتنی : کەمال مەحەمەد

ھۆنراوەی: سیروان حەمە ڕەشید

ئەی شارەکەم ئەی ھەوێنی بیری ئازاد خۆنەویستی
ئەی شارەکەم ئەی ھاواری خۆری ھیوا بۆ سەربەستی
ئەی شارەکەم کەمناڵ بووم فێرت کردم چۆنە یاری
فێرت کردم خۆشەویستی نیشتمان و وەفاداری

ئەی شارەکەم زۆر دڵتەنگم زۆر دڵتەنگم زۆر دڵتەنگم
لە کاتێکا لەسەر بینای ماڵئاوای بە ڕێبوونم

جێتان دێڵم بە ناچاری بە بێ ئومێدی داهاتوو
تەنیا لە توێی دڵێکی تەنگ هەڵم گرتوە ڕۆژانی زوو

ئەی هاوڕێیان جێتان دێڵم بە نا بە دڵ بێ ماڵئاوا
ئاوا بوو لێم خۆری تەمەن کە ئێوە ونبوون لە چاوا

حەزم ئەکرد بستێ خاکی سلێمانی جێگەم بوایە
نەک غەریبی بێڕەحمانە دڵەی تەنگمی قاش کردایە

Print Friendly, PDF & Email