Mahmud Muhamad – Katan Katana

Mahmod Mohamad

محمود محەمەد – کەتان کەتانە

کەتان کەتانە
وتنی: محمود محەمەد

هۆنراوەی : بێسارانی
وەرگێرانی بۆ سۆرانی : پیرەمێرد ١٩٣٩

گیــــانە لــە پرخـــەی خــەوی خــەومــا
پێ بنـــێ وە بــــان هــەردوو چــاومــــا
کەتــان کەتــــــانە عەمــــــرم کەتــــانە
بێنە مــــاچت کـــــەم ئەی هـــــــــاوار
دەم بچکــــــۆلانە خـــــاڵ دانـــە دانــــە

نەڵێـــــی بـرژانگــت تیــــژە وەک چقـــڵ
ئەچــــەقێتە پێــــی ناسکتر لە گـــــــوڵ
کەتــان کەتــــــانە خـــــــانــم کەتــــانە
بێنە مــــاچت کـــــەم ئەی هـــــــــاوار
دەم بچکــــــۆلانە خـــــاڵ دانـــە دانــــە

بـــە برژانگــــە تیــــژ بۆیە خۆشحـــــاڵم
خـــاکی بەرپێکــەی تۆی پێ ئەمـــــاڵم
کەتــان کەتــــــانە خـــــــانــم کەتــــانە
بێنە مــــاچت کـــــەم ئەی هـــــــــاوار
دەم بچکــــــۆلانە خـــــاڵ دانـــە دانــــە

ئەگـــەر چی تیژ بێ ، بۆ پێـــی تۆ نەرمە
بۆ تێهەڵســوونی ژێرپێت ، دڵ گــــەرمە
کەتــان کەتــــــانە خـــــــانــم کەتــــانە
بێنە مــــاچت کـــــەم ئەی هـــــــــاوار
دەم بچکــــــۆلانە خـــــاڵ دانـــە دانــــە

ســـــا فــەرموو پێیەك بنێ سـەر دیدەم
ئەو دیــدەی بێ تۆ هیچ کەس نەدیدەم
کەتــان کەتــــــانە خـــــــانــم کەتــــانە
بێنە مــــاچت کـــــەم ئەی هـــــــــاوار
دەم بچکــــــۆلانە خـــــاڵ دانـــە دانــــە

ئەگەر عەشقێکــم غەیری تۆی تیـا بێ
تو خــــــوا کوێری کە، بـــــا نابینـــا بێ
کەتــان کەتــــــانە خـــــــانــم کەتــــانە
بێنە مــــاچت کـــــەم ئەی هـــــــــاوار
دەم بچکــــــۆلانە خـــــاڵ دانـــە دانــــە

کە پێی هەڵبڕی، سەیرکە چەن جـوانە
بـە خـــــوێنی دیــــدەم خەنەبــــەندانە
کەتــان کەتــــــانە خـــــــانــم کەتــــانە
بێنە مــــاچت کـــــەم ئەی هـــــــــاوار
دەم بچکــــــۆلانە خـــــاڵ دانـــە دانــــە

دەقەی ٧:١٤  مەقامێک دەڵێت پاشان گۆرانی كەتان کەتانە دەڵێت.

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.