Miran Ali – Daya u Baba

Miran Ali

میران عەلی – دایە و بابە

‎گۆرانی : دایە و بابە
‎ووتنی : میران عەلی
‎سالی دەرچوون : ٢٠١٨

‎دایە دایە
‎سوێندبێ بە شیری پاکت
‎سوێندبێ بە ڕۆحی تۆ
‎دایە دایە
‎تۆ دایکمی تۆ جوانترین ئەشقی خودای
‎دایە دایە دایە

‎لە نێو ئەم گەڵا وەرینە
‎باران لاشەم ئەشواتەوە
‎ھەر دڵۆپێ لەم بارانە
‎سۆزی تۆم بیر ئەخاتەوە

‎سۆز و نازی پڕ لەھەستی باوکێتی تۆ
‎گەر لە ناکاو بۆ دواین جار لێما بوو

‎ئەم سەفەرەی کردت زوو بوو
‎بابە زوو بوو بەجێت ھێشتین
‎ئێکجار زوو بوو بەجێت ھێشتین
‎لەگەڵ کۆستا گەڵا وورین
‎ تەنیای ڕووی لە ژینمان کرد
‎ ھەزاران یادگاری جوانیش بوون
‎ بە ژوورێکی سارد و سڕ
‎ چاوم کوێر بێت کە نامبینی
‎دوا سەرنجی ماڵئاوای
‎تا تێر باوەشت پیاکەم
‎بچێژم سۆزی باوکێتی
‎ھیچ ھەستێك بە سۆزت ناگات
‎بابە زوو بوو بەجێت ھێشتین
‎ئێکجار زوو بوو بەجێت ھێشتین

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.