Hamid Osman – Bgarewa

حەمید عوسمان

حەمید عوسمان – بگەڕێوە

بگەڕێوە

وتنی: حەمید عوسمان

 

بگەڕێوە ئەی عیشقی پاکم وامن بێتۆ پەرێشانم

بگەڕێوە خۆت بمبینە بۆ ڕابردوو پەشیمانم

تۆ بۆ جارێ بمبورە زۆر شت گۆڕا بانەزانی

هەر لە ئێستا هەتا مردن هاوڕێگەتم بێباکانە

خۆزگە دەخۆم بۆ ئەو ڕۆژانەی بەئاسانی لەدەستم چووی

وەکو خەون  و وەکو خەیاڵ هەرچیم هەبوو لەدەستم چوو

ئاخر تاوانی من چی بوو؟ جگە لەوەی تۆم خۆشەویست

ئێستا و ئەوساش بۆ ساتێکیش خۆشەویستی منت نەویست

 

ئاخر گیان بێ تۆیی دەردێکی زۆر گرانە

من تەمەنم بەسەرچوو عەشق بێ تۆ خەزانە

‌هێندە گریام کە فرمێسکیش لەچاوانما دابڕاوە

بێ تۆ ژیانم بەسەرچوو چیتر هەناسەم نەماوە

 

بۆچی دەڕۆی بەجێم دێڵی نازانی چەند بیرت ئەکەم؟

یادی عەشق و خۆشەویستی ڕۆژانی ڕابردوت ئەکەم

ئاخر بۆچی وات لە من کرد کۆشکی عێشقی خۆت خراپ کرد؟

لە ئێستاوە هەتا مردن منت لە خۆت جیا کرد!

خۆزگە دەخۆم بۆ ئەو ڕۆژانەی بەئاسانی لەدەستم چووی

وەکو خەون  و وەکو خەیاڵ هەرچیم هەبوو لەدەستم چوو

ئاخر تاوانی من چی بوو؟ جگە لەوەی تۆم خۆشەویست

ئێستا و ئەوساش بۆ ساتێکیش خۆشەویستی منت نەویست

 

ئاخر گیان بێ تۆیی دەردێکی زۆر گرانە

من تەمەنم بەسەرچوو عەشق بێ تۆ خەزانە

‌هێندە گریام کە فرمێسکیش لەچاوانما دابڕاوە

بێ تۆ ژیانم بەسەرچوو چیتر هەناسەم نەماوە

 

 

 

 

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.