نەریمان بابان – دەنگێك لە دوور
تێکستی: نەریمان بابان
دەنگێك لە دوور بانگم ئەکات
لە نێو هەورا وونم ئەکات
ئەڵێ ئەو هێشتا لەوێیە
تۆ بڵێ راستیم پێ بڵێ
نازانم من چۆن بیگەمێ
ئەڵێ ئەو هێشتا لەوێیە
هەرچیم کرد تۆم لەیادناچێ
وەرزی ساڵ وا دێت و دەچێ
ماڵ وێران بی تۆچیتکرد لێم
بۆکوێ ئەڕۆم دێیتەوە ڕێم
لە شەوێكی ساردو وتەما
لە ژوورێکا هەمووی خەمە
چاوەڕێم هەڵبێ لە ئاسۆم
من لێرەم و تۆش خۆت لەوێ
بێ تۆ دڵم چۆن ئەسرەوێ
چاوەرێم هەڵبێی لە ئاسۆم
چەن ڕێگام گۆڕی لە بەر تۆ
خەیاڵی راستی یا درۆ
ئەگەر ڕاستی بۆ ناتوانم
بۆ ناتوانم بگەم بە تۆ؟