Kamal Muhamad – Tu Aw Chatray

kamal Muhamad

کەمال محەمەد – تو ئەو چەترەی

تێکست: ئەحمەد محەمەد

تۆ ئەو چەترەی کە هاورێتە ڕۆژی تەم و باران و تاو
دەستت ئەگڕێ جێت ناهێڵێ تا ئەتداتە دەستی هەتاو

تۆ ئەو ڕێیەی یەکەم هەنگاو دەست پێ دەکا تا دڵی من
خۆزگە و ئاهم لێ ون نەکەی نەمخەیتە نێو دەریای بێ بن

وشکە داری چەماوە بووم بۆ دەستی تۆ بووم بە گۆچان
… تا ڵەگەڵتا ڕیگا بکەم بە دوورت کەم لە داچەمان

دڵم ئێستا وەکوو ماسی لە تؤڕی تۆ نابێتەوە
چاوم وەك مۆم تا دوا تەمەن بە سووتان بۆت ئەتوێتەوە

تازە گوڵی چیم بۆ دێنی کە من دڵم ھەڵوەریوە
عەشق وەکو دەریا وایە چەند شەپۆل بەی لە جێی خۆتی

—-مقام——

زۆر ئەترسم ئیتر ناوم نەبیستیەوە بە دەنگی تۆ
وا بە جارێ کاڵببمەوە هەرگیز نەگەم بە ڕەنگی تۆ
بە من هەر دیلی تۆم و قەد ئازادیم ناوێتەوە
دڵم ڕەگی لای تۆ دانا هەڵیکەنی ناڕوێتەوە

 

Print Friendly, PDF & Email