حەمەی ماملێ – سەراسەر جەرگم
دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
لەو دڵەی پڕ خەیاڵی من
گەڕەك نانوێ لە ناڵەی من
ئاخ سەراسەرم جەرگم پەیکانە پەیکانە پەیکانە
بۆچ نەما ئەو عەهد و پەیمانە پەیمانە پەیمانە
باغی گوڵانم پێ بسپێرە
خونچە بە خونچە بیبژێرە
یەکی کەم بێت پێم ببژێرە
ئاخ سەراسەرم جەرگم پەیکانە پەیکانە پەیکانە
بۆچ نەما ئەو عەهد و پەیمانە پەیمانە پەیمانە
رەبی ساقی شوشەت کون بێ
جامی دەستت سەرەو بن بێ
بەڵکو فایدەیەکت بۆ من بێ
ئاخ سەراسەرم جەرگم پەیکانە پەیکانە پەیکانە
بۆچ نەما ئەو عەهد و پەیمانە پەیمانە پەیمانە
ڕووت ڕەش بێ لە گەڵ قەرارت
نەما شەرت و وەفای پارت
ڕەبی کوێر بێت سەبەب کارت