ناصری ڕەزازی – خۆم کوڕە کاروانی
خۆم کوڕە کاروانی، شەو بە بارەوە
سەرخەو دەشکێنم بە لای یارەوە
بە لای یارەکەی وەفادارەوە
ئەڕۆم ئەپێوم شیو و هەرد و دۆڵ
بۆ نەونەمامی ناسك و خڕ و خۆڵ
ڕێگام زۆر دوورە وام بە هەردەوە
وام بە پەژارە و ئاخ و دەردەوە
خەم و پەژارەش لە بەختی شەڕمە
وەك پەڵەی پایز ئەڕژێ بە سەرما
ئەترسم بمرم لەم دوور وڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە
نەبینم باڵای یاری وەفادار
ببمە خۆراکی مەل و مۆر و مار
ببمە خۆراکی مەل و مۆر و مار