Naser Razazi – Kurdistan Shari Shirinm

ناصری ڕەزازی

ناسر ڕەزازی – کوردستان شاری شیرینم

کوردستان شاری شیرینم
وتنی:  ناسر ڕەزازی

تێکست : حەسەن زیرەك

کوردستان شاری شیرینم
شاری جوان و کوردنشینم
حەز دەکەم دایمە بتبینم
خۆشم دەوێی نیشتمانم
هێزی دڵ ئارامی گیانم
ڕووناکی ڕێگەی ژیانم
کوردستان جێگەی ئەژدادم
بە ژیانی تۆ زۆر دڵ شادم
هەقەکە نەچی لە یادم
خۆشم دەوێی نیشتمانم
هێزی دڵ ئارامی گیانم
ڕووناکی ڕێگەی ژیانم
کورستان شارێکی بەرزە
شارێکی جوان و بەتەرزە
یا ڕەب دوور بێ لە بوومەلەرزە
خۆشم دەوێی نیشتمانم
هێزی دڵ ئارامی گیانم
ڕووناکی ڕێگەی ژیانم

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.