سەنا بەرزنجی – هەر ئەگەرێم
تێکست: ڕەنج سەنگاوی
میلۆدی: نەڤید زەردی
من ئەگەرێم بۆ ئاوازێك
ناخی خۆمت بۆ بنوێنم
ئەگەرێم بۆ شارێكی جوان
بێ ترپەی دڵ بۆت بخوێنم
هەر ئەگەرێم بۆ زمانیك
تا جیاواز بتدوێنم
چی ئەنوسیم ئەیدڕێنم
توڕە ئەبم لاپەڕەکان ئەسوتێنم
من ئەمەوێ توانام هەبی
بارانت بۆ ببارێنم
پایزان گوڵی بەهاری بۆ بڕوێنم
من نامەوی بە دڵ بانت کەم
بە گیانەکەم ناوت بێم
ئەگەر داوای دڵم بکەی
لە ڕێشەوە ئەیپسێنم
لە ناو زەرفێكی نامەدا بۆتی دێنم
کە نەتوانم زمانیكی تر دابێنم
بۆچی پێت نەڵێم ماڵ ئاوا بۆ بدوێنم
من ئەمەوێ توانام هەبی
بارانت بۆ ببارێنم
پایزان گوڵی بەهاری بۆ بڕوێنم
من نامەوی بە دڵ بانت کەم
بە گیانەکەم ناوت بێم
ئەگەر داوای دڵم بکەی
لە ڕێشەوە ئەیپسێنم