Miran Ali – Daya

Miran Ali

میران عەلی – دایە

تێکست: نزار نەشاد
میلۆدی: میرۆ & سیامەك  فەخیزادە

کەسێك هەیە تا بمێنم
خۆشم ئەوێ و لە دڵمایە
لەتۆ زیاتر ئەبێ کێ بێ
ڕوناکی چاوانم دایە

دایە گیان دایەی شیرینم
تۆم لە ڕۆحم خۆشتر ئەوێت
هەموو کاتێك دوعا دەکەم
خوایە قەزات لە من کەوێ

هەرچی بکەم قەت ناگەمە
بەر پێی جوانی و میھرەبانیت
چۆن پێناسەت بکەم دایە
بڕوا بکە تۆ بەس خوا نیت

هەتا ئێستاش لە گوێمایە
ئاوازی خۆشی لای لایە
هەرچی بڵێم هێشتا کەمە
بۆ خۆشەویستی تۆ دایە
چۆن پاداشتت بەمەوە
دەبمە گۆچان بۆ ڕێگا وڕێت
هەر بۆ ئەوەی تۆ دڵ خۆش بیت
دەبمە خاك و خۆڵی بەر پێت

هەرچی بکەم قەت ناگەمە
بەر پێی جوانی و میھرەبانیت
چۆن پێناسەت بکەم دایە
بڕوا بکە تۆ بەس خوا نیت

 

Print Friendly, PDF & Email