Shabaz Zamani – Chatr

Shabaz zamani

شاباز زەمانی – چەتر

تێکست و میلۆدی : شاباز زەمانی
میوزیك : سیامەك فەقێزادە

چەن خۆشە من وتۆ باران بێ و پێبکەنین
پیاسەیك لەشەقام خەمی دڵ هە ڵکەنین
شەوبیت و کزەی با سەرپەنچەم بتەزێنێ
چەن خۆشە دەستی تۆگەرمی بۆدەستم بینێ

چەن خۆشە مانگەشەو ڕووناکی ڕێمان بیت
دەنگێ تۆ لەگوێما ئاوازی دوونیام بیت
چێ جوانی دوونیاییە لەچاواتا ببینم
هاوارکەم بباری تا باران ببینم

بباری بباری ئیمە چەترمان ناوێ
پیبکەنە نازبکە من بی نازم خۆش ناوێ
هەناسەم ژیانم من بێ تۆژینم ناوێ
هەناسەم ژیانم من بێ تۆژینم ناوێ

ناناکەێ چێم بیڵێ دڵی من بشکێنی
بڕۆیتوو بەوێڵی بۆئەبەد نەم دوێنی
هێ منی تامابم هەربۆتۆژیاوم
خۆشمەوی نازدارم بینایی دووچاوم

بباری بباری ئیمە چەترمان ناوێ
پیبکەنە نازبکە من بی نازم خۆش ناوێ
هەناسەم ژیانم من بێ تۆژینم ناوێ
هەناسەم ژیانم من بێ تۆژینم ناوێ

Print Friendly, PDF & Email