دیاری قەرەداغی – دڵم نوقمی ئێوارەیە
دڵم نوقمی ئێوارەیە ..بنو لە نێو چاوانما
رۆحم بە ژێر بەفرەوە پەنجەم لە پرچت جێما
دەنگم داوەتە پاساری دڵم لای پایز داناوە
ئەوەش سێبەری شعرمە لە پاڵتا راوەستاوە
لەگەڵ رووبارێکدا هاتم خۆمم دایە دەست هەورێ
دەرگاکەتم لێبکەوە باران بە لێزمە ئەبارێ
گوڵم ئەبرد بۆ ئەستێرە گەر شەوم شوشەیی با
بەیانییەک ئەبووم بە با لە چاوتا پشووم ئەیا
بەر لە سەفەر شتێک بڵێ من شعرێکم ئەنێرمە لات
دڵ و دەنگمان لەم خوربەتە رەق هەڵات
دڵم نوقمی ئێوارەیە ..وەرەو لە چاوانما بنو
بەفر لە رۆحما ئەباری پەنجەکانم بوو بە سوتو
دڵم نوقمی ئێوارەی و ئێوارە
التعليقات مغلقة.