Kamal Muhamad – Badbaxt

کەمال محەمەد

کەمال محەمەد – بەدبەخت

منم بەدبەختی شاران منم بێ بەش لە یاران
ئای لە شەماڵی شیوەو  گەلا و گوڵی هەڵوەران
نزیك لە گشت شومێکم دوورم لە وەفا داران

ئەڕوانم تاوی باران بۆ دیمەنی بەهاران
دەکێشێ نەخش و نیگار بەسوێی دڵی بیماران
هەر کاتێك ون بوم یاران بۆم مەگەرێن لە شاران
سەر لە سەر ئەژن دەنێم بە تاك وام لە کۆساران

سەردەکەمە سەر سەرین خەوم نایت لە بەر شین
خۆم دڵەکەی کۆست کەوتووم بە نائیۆمێدی دەگرین
بوم بە فەرهادی کۆکەن لەدەستم دەرچوو شیرین
ئاوارەم لە قەوم خێڵ هەم تەوەلا بووم لە ژین

Print Friendly, PDF & Email