Kamal Mohamed – Shirine

کەمال محەمەد

کەمال محەمەد – شیرینێ

شیرینێ

وتنی: کەمال محەمەد

 

هەزار خۆزگەم بەو کاتەی لەگەڵ تۆبم شیرینێ

ئەی باڵا بەرزەی لەش بەفرینێ

لێم زیزمەبە وەرە لام بێ تۆ زوخاوە دنیام

ئەی رومەت گوڵی چاو شینێ

ئاخ شیرینێ شیرینێ زامم چەن گرانە

لە دوری تۆیە دڵ و جەرگم پەرێشانە

 

چاوەروانم شیرینێ کە ببینم شیرینێ

باڵا بەرزەی لەش بەفرینێ

دۆزەخ لای من بەهەشتە

لەگەل تو بم شیرینێ

ئەی رومەت گوڵی چاو شینێ

 

لە داخی تۆ شیرینێ

کەوتمە داوت شیرینێ

لێم زیزمەبە وەرە لام بێ تۆ زوخاوە دنیام

ئەی رومەت گوڵی چاو شینێ

ئاخ شیرینێ شیرینێ زامم چەن گرانە

لە دوری تۆیە دڵ و جەرگم پەرێشانە

Print Friendly, PDF & Email