Shad Faraj – Ashqi Ema

شاد فەرەج

شاد فەرەج – ئەشقی ئێمە

تێکست: شاد فەرەج

لەو ساتەوەی دڵ هی تۆیە ژیان جوانە
هەرچی خەمی دونیاش هەیە لام ئاسانە
هەموو شتێک بۆنی تۆیە لە ژورەکەم
ئێستا دڵخۆشترین کەسم لەم جیهانە

خۆشم دەوێیت زیاتر لە خۆم شاجوانەکەم
لە دوری تۆ بۆ ساتێکیش بێ هەڵناکەم
عەشقی ئێمە بۆتە باسی هەموو دونیا
بۆ یەک چرکەش لە من دوربی بیرت ئەکەم

چۆن ئەبێ هەستی پێنەکەم هێندە جوانی
تۆ سەرچاوەی دڵخۆشیت و میهرەبانی
دوبارە بونەوەت نییە تا سەد ساڵیش
تاکە کەسی کە لابەری خەم و ژانی

 

Print Friendly, PDF & Email