حەسەن گەرمیانی – کزەی جەرگانم
کزهی جهرگانم ماڵی وێرانم
له دووری باڵات زۆر پهریشانم
ئەری ئای گەردو گەرد دوو گەردانە
یارم شەمەو خوایە خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی هاردەی گەرمیانە
هەی بەختت سووتێ چۆنت سووتانم
ئەو کۆچەی کردت نازت شێوانم
ئەری ئای گەردو گەردم دوو گەردەکەم
خۆت خاتوو زین من کاکە مەمە
من دێوانم هاوار تۆش خاتوو شەم
هەر کۆچ کۆچت بوو، کۆچ نەبڕایەوە
کۆچ بوو بە ئاگر نەکوژایەوە
ئەری ئای گەردو گەرد دوو گەردەوە
گفتی داوەو هاوار یار بێتەوە
ئەمشەو لە لام هاوار رۆژ کاتەوە
هەی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
لە دووری باڵات زۆر پەرێشانم
ئەری ئای گەردو گەرد دوو گەردانە
یارم شەمەو خوایە خۆم پەروانە
ئاسکی سرکی هاوار هاردەی گەرمیانە
التعليقات مغلقة.