ڕۆژ کەریم – بیستومە
هۆنراوەی: ڕەنج سەنگاوی
بیستومە پرسیارت کردوم ، پڕ بەدڵت یادت کردوم
وێنەکانت دەرهێناوەو ماچت کردون ماچت کردون
بیستومە زۆر پەشیمانی ، نوقمی ئازاری ویژدانی
من ئەم زانی کە ناتوانی ، لە بیرم کەی بە ئاسانی
پێم ناخۆشە دڵت تەنگە ، دنیات لە لات شەوە زەنگە
منیش وام و دەری نابڕم دڵی من گۆمێکی مەنگە
دڵت لانەی شەوانم بوو ، پرچی خاوت هێلانەم بوو
لێوەکانت پەیمانم بوو ، چاوی مەستت مەیخانەم بوو
هەموو ڕۆژێ بینینی تۆ غولیایەکی شێتانەم بوو
پێم ناخۆشە دڵت تەنگە ، دنیات لە لات شەوە زەنگە
منیش وام و دەری نابڕم دڵی من گۆمێکی مەنگە
التعليقات مغلقة.