Zakaria – Drang Hati

zakaria abdulla

زەکەریا عەبدوڵڵا – درەنگ هاتی

بۆچی هاتی، تۆ درەنگ هاتی؟
هەموو شتێك کۆتایی پێ هات
بۆچی بەجێت هێشتم،
بۆ منت دا بە دەست، هات و نەهات؟

لەناکاو ڕۆیشتی بێ دەنگ، بێ باکانە
بەتەنیا منت دا، بە غەدری زەمانە
وەك ئەوەی هیچ نەبم، توخوا کەی ویژدانە
بێچارە لە خەم دا دەگریام شەوانە

لێم گەڕێ.. ئیشقی تۆ دۆڕانە
ڕابردووم لەگەڵ تۆ، وێرانە !

هەزار جار تکام کرد، دڵت قەت نەگۆڕا
هەر ئاوڕت نەداوە و جێت هێشتم لە خۆرا
منی دڵ بریندار، خوێنم لێ دەچۆڕا
ڕۆیشتی ئەو ئیشقەت شاردەوە لە گۆڕا

ئێستا من کەسێکی دیکەم
خاوەنی دڵێکی دیکەم
ئەو بۆ من، من بۆ ئەو هەم
لێمگەڕێ، بژیم بێ خەم

جارێك لێت نەپرسیم بۆچی
ئاخۆ قەدەر بۆ کوێم دەبا
تۆ قەت پێت هیچ نەبوو نا
چارەنووسم بە کوێ دەگا

لەناکاو ڕۆیشتی بێ دەنگ، بێ باکانە
بەتەنیا منت دا بە غەدری زەمانە
وەك ئەوەی هیچ نەبم توخوا کەی ویژدانە
بێچارە لە خەم دا دەگریام شەوانە

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.