Burhan Mustafa – Shawana

Burhan Mustafa

بورهان مستەفا – شەوانە

شیعر : هێمن موکریانی
شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵك نووستون و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
ئەڵێی ھەر زیندەوارێکیش ھەیە لەم دێیەدا دەمرێ
 
تاك و تەنیا بەئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بەسەرکزو دڵ و غەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ
ئەکەم جا سەیری ئەستێران و ھەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەند خۆشە، ھەمیشە خۆزگە ھەر شەو با
 
پڕپڕە سینەم لە ژان ئەی داخەکەم بۆ مەرهەمێك
دڵ لە تەنهای و فیراقا ئەی خودایە هاودەمیك 
ڕاحەتی خۆشی لە ڕێگەی عاشقاندا  بەڵام 
هەرکەسم دڵ دە با بێشێ بە زامت بۆ بخوازم مەرهەمێ
 
وەکوو ئاواڵی چاك ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
ھەتا بۆیان بەیان کەم موو بەموو ڕازی دەروونی خۆم
کوڵم ھەڵدەستێ ئەو جارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم
ھەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم
Print Friendly, PDF & Email