Burhan Mustafa / Tipi Mosiqay Kozhk 93 – Lam Sharada

تیپی مۆسیقای کۆژك

تیپی مۆسیقای کۆژك ٩٣ / بورهان مستەفا – لەم شارەدا

ووتنی: بورهان مستەفا

ساڵ: ١٩٩٣

لەم شارەدا تەمەن وەرزا، هەڵنایە لێی بزەی شادی
هەورێکی ڕەش ڕەشماڵێتی بۆ چوار وەرزەی بێ کۆتایی
لەم شارەدا لە چەن رێبواران تێی ئەپەڕن بە نابەدڵ
لەم شارەدا لە بەیانا بێ نەغمەیە بولبول بۆ گوڵ
لەم شارەدا هەردوو ئێستا، لە یەك ونێن
نە تۆ دڵت لە من ڕەنجا، نە من دڵم لە تۆ ڕەنجا
رۆژگار بە زۆر لێکی کردین، رێ ئەم عێشقەی پێ وێڵ کردین
لەم شارەدا، لەم شارەدا، لەم شارەدا

لەم شارەدا لێم ونی تۆ کەس پێم ناڵێت ناو نیشانت
زۆر دەمێكە وێڵم بە شوێن دوا هەناگاوی جێ ژوانت
تەماشا کەن دڵدارەکان دەستی حەزیان لە یەك ناوە
تەماشا کەن باڵدارەکان چۆن ئەخوێنن بە تاسەوە
چاوەرێت بووم کە بێتەوە خۆشەویسیتی بێت لە گەڵ کۆ
دڵمی بۆ بکەمە کەژاوە، دڵمی بۆ بکەمە کەژاوە

https://youtu.be/EypwiThyY3c
Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.