Halmat – Haq Nabu

Halmat

هەڵمەت – حەق نەبوو

سەفەرت خۆش ئەی یاری ئازیز
بۆ ڕۆیشتی بێ خوداحافیز

ئەم سەفەرەت زۆر ناوەخت بوو
بۆ دڵی من گەلێك سەخت بوو

حەق نەبوو ئاوا زوو ئەم ڕێیە بگری
لە ناڵەم لە ئاهم جارێك گوێ ناگری

لەهەر کوێ بیت ئاهـ و ناڵەم یەخەی ڕێگات لە تۆ دەگرێ
یادگاریەکان دەتگریەنن خەم سەراپا دڵت دەگرێ

ئەوسا دەزانی ئەم ڕێگایە هەرگیز بێ من دوایی نایە
ئەم بڕیارەت وەك گەڵای دار لەژێر حوکمی ڕەشەبایە

حەق نەبوو ئاوا زوو ئەم ڕێیە بگری
لە ناڵەم لە ئاهم جارێك گوێ ناگری

پێم بڵێ بۆچی بۆچی بێ هیوا و ئاوات
کام ڕێگات گرتەبەر و کەم لات هەڵبژارد

پێم بڵێ چۆن دڵت هات وا بەئاسانی
کۆچ بکەی بڕۆی لێرە بە سەرگەردانی

بەبێ دەنگی ڕۆیشتی نەتکرد ماڵئاوا
بۆیە دڵی عاشقم سەد جار شکاوە

وات دەزانی گەر بڕۆی من ئارام دەگرم
بێ خەبەر بووی لە دووریت بەجارێ دەمرم
حەق نەبوو ئاوا زوو ئەم ڕێیە بگری

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.