زیاد ئەسعەد – دوعا دەکەم
دوعا دەکەم
وتنی: زیاد ئەسعەد
سوتاندوتە هەموو گیانی من،
بتسوتێنێ ئاه و ناڵەی من
هەتاکەی من بکێشم دووریت
هەتا کەی من بکێشم نازت
دوعا دەکەم شەو وڕۆژان من
بتسوتێنێ ئاه و ناڵەی من
بێ تۆ هەموو جەرگم سوتاوە
بێ تۆ خواردن و خەوم خوێـــناوە
ئەگەر ڕۆژێ لە جێی فەرهاد بم
ئەگەر ڕۆژێ شێتی سەحرا بـم
دوعا دەکەم شەو و ڕۆژان من
بتسوتێنێ ئاه و ناڵــــەی من
ئەگەر ڕۆژێ بدەی عـــــەزابم
ئەگەر ڕۆژێ لە تۆ جــــــودا بم
ئەگەر ڕۆژێ نائومــــــدم کەی
ئەگەر ڕۆژێ فەرامۆشم کەی
دوعا دەکەم شەو وڕۆژان من
بتسوتێنێ ئاه و ناڵـــەی من