زەکەریا – نازە
ئەگەرچی لە تۆ دوورم
نامۆی پشت حەوت سنوورم!
لەگەڵتام وەک سێبەرت
ڕێبوارم ڕادەبوورم
شەوانی خەونی من تۆی
لەگەڵتام کە خەم ئەخۆی
بە نیگات ئاشنام من
کە بەسەر ڕوحما ئەڕۆی!
ئاllllllllllllllllllllllllخ
(نازە، نازە)
مەیکە لەسەر دڵم ئەی یار
(نازە، نازە)
مەیخەرە سەر باری ئازار!
مەیکە لەسەر دڵم ئەی یار
(نازە، نازە)
مەیخەرە سەر باری ئازار!
تۆ بڕوانە منی دێوانە بۆچی بۆت دەسوتێم؟!
وێڵم بەدوای ناوی وڵاتێك گۆرانی بۆ بڵێم؟!
نازی تۆ دەمژیێنێ!
دووری تۆ دەمگریێنێ
نازەنین چاوەکانت بە ماچێ دەمدوێنێ!
بێ دەنگم لێرە بێ ئاواز
بێ سۆزم لێرە بێ ناز
مەگەر تۆ ئاواتم بی
بمدەیەوە دەستی ڕاست!
ئۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆف
(نازە, نازە)
مەیکە لەسەر دڵم ئەی یار
(نازە، نازە)
مەیخەرە سەر باری ئازار!
مەیکە لەسەر دڵم ئەی یار
(نازە، نازە)
مەیخەرە سەر باری ئازار!
تۆ بڕوانە منی دێوانە بۆچی بۆت دەسوتێم؟!
وێڵم بەدوای ناوی وڵاتێک گۆرانی بۆ بڵێم!