Zakaria Abdulla – Serchopi

Zakaria

زەکەریا عەبدوڵا – سەرچۆپی

ئاوازو دابەشکردن: زەکەر
هۆنراوەی: شاڵاو

سەرچۆپی جێگای یارکە با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ با بەدەستی ڕایکێشێ
دەستی یارم گوڵاوە بازنگی لێداناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لە خەنەی ناوە

دەستی یارم هەنگوینە زوڵفی لەڕوو چین چینە
لەبۆ دەردی غەریبی دەرمانی دڵ و ژینە
یارم وا هاتە شایی بەخۆ و زوڵفی تاتایی
سینگ و مەمکی بێستانە دەگری هەناری خوایی

سەرچۆپی جێگای یارکە با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ با بەدەستی ڕایکێشێ
دەستی یارم گوڵاوە بازنگی تێداناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لە خەنەی ناوە

ناز و نیگای تیلەی چاوی وەی زوڵف و ئەگریجەی خاوی
شێت و دێوانەی کردووم تا دەمرم لە پێناوی
وەرە ئەی یاری بەناز شۆخی جوانی بێ نیاز
سەرچۆپی بۆخۆت بگرە و بمانخەوە ناو ئاواز

سەرچۆپی جێگای یارکە با سەرچۆپی بکێشێ
هەرکەسێ هەڵناپەڕێ با بەدەستی ڕایکێشێ
دەستی یارم گوڵاوە بازنگی تێداناوە
سەرپەنجانی ئاوریشمە ئەمڕۆ لە خەنەی ناوە

Print Friendly, PDF & Email