نەجمەدین غوڵامی – ئەی مانگ من و تۆ
ئەی مانگ من و تۆ
گۆرانیەکی کۆنی نەجمەی غوڵامی
ئەم گۆرانیە شیعری فایق بێکەسە نەجمەدین شیعرەکەی پێش و دوا خستەوە، بەڵام ئێمە ئەم کۆپلانەمان داناوە.
ئەی مانگ من و تۆ هەردووك هاو دەردین
هەردووك گرفتار یەك ئاهی ساردین
تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە
دەخیلتم ئەی مانگ قیبلەی دڵداران
دەرمانی دڵەی دەردی بیماران
شەوێکە ئەمشەو بگەرە فریام
بێ یار و هاودەم، عاجز و تەنیام
دڵزار و بێزار، پەست و غەمگینم
گیرۆدەی داوی، یاری شیرینم
دڵبەندی عەشقی ئەو بەڵەك چاوەم
شێت و شەیدای ئەو ئەگریجە خاوەم
لەو ساوە ئەوم کەوتۆتە خەیاڵ
گریان پیشەمە بوومە کۆی زوخاڵ
ئەی مانگ تۆ شوعلەی عەشقی پیرۆزی
تۆ نەشئە بەخشی دڵی بە سۆزی
من سوێندت ئەدەم بە عیشق و جوانی
بە نەسیمەکەی بەری بەیانی
بەسەرهاتی خۆت بۆ من بەیان کە
دەردی گرانم نەختێ ئاسان کە
التعليقات مغلقة.