کەریم گوڵانی – گوڵە بە گوڵی لێوت بم
ئای ئەگەر نەمردم
گوڵەکەم مابوو بمێنم
من زەکاتی ماچان
شەرت بێ لە تۆی بستێنم
گوڵە بە گوڵی لێوت بم
بە کەمەرەی زیوت بم
خوا ئەوەم لەگەڵ کا
بە باوکی هەتیوت بم
ئای ئەوا تۆ دەرۆی
ئازیز منزڵ بە منزڵ
ئای ئەوا تۆ دەڕۆی
گوڵەکە منزل بە منزڵ
تۆ وەختێ دێتەوە
بەخوا هەنار دەگرێ دڵ
جا وەختێك دێتەوە
ئازیز هەنار دەگرێ گوڵ
گوڵە بە گوڵی لێوت بم
بە کەمەرەی زیوت بم
خوا ئەوەم لەگەڵ کا
بە باوکی هەتیوت بم
ئای ئەگەر تۆ نبی
گوڵەکە لە کاروانم چی
ئای ئەگەر تۆ نەبی
گوڵەکە لە کاروانم چی
من لەهاتوچۆ کەی
بەخوا مەریوانم چی
من لەهاتوچۆ کەی
گوڵم مەریوانم چی
گوڵە بە گوڵی لێوت بم
بە کەمەرەی زیوت بم
خوا ئەوەم لەگەڵ کا
بە باوکی هەتیوت بم
گوڵە خودا هەڵناگرێ
ئازیز خەرقم کەی لە غەم
گوڵە خودا هەڵناگرێ
ئازیز خەرقم کەی لە غەم
ئای مەیلم پێ بدە
تۆخوا لە زۆر یان لە کەم
ئای مەیلم پێ بدە
گوڵی بە زۆر یان بە کەم
گوڵە بە گوڵی لێوت بم
بە کەمەرەی زیوت بم
خوا ئەوەم لەگەڵ کا
بە باوکی هەتیوت بم