Ayad Husain – Aw Dlam Ba qorbant

ئەیاد حسێن

ئەیاد حسین – ئەو دڵم بە قوربانت

لە هەر شای و زەماوەندێ بە دوای تۆ چاو دەگێرم
کە تۆم دی تاکو کۆتایی نیگام بە تۆ دەسپێرم

لە هەر شوێنك تۆ لەوێ بی لە ئاهانگ یا شایی
مینش لەوێ وەك هەموو جار دێم دەرۆم بە خۆڕایی

من دەزانم هێشتا ئەتۆ لە دڵم بێ خەبەری
باكت نیە بە هیچ کەسێك ئەتۆی نازدار تۆی پەری

عاڵم هەموو بۆ سەیری تۆ هاتوون لە هەر چوار لاوە
بۆ خەندەێك بۆ نیگایەك هەزاران دڵ وەستاوە

دێت و دەڕۆی تێ ئەپەری بێ خەبەری
دڵ شێتە حەزی لێتە چاو لە ڕێتە خاك و خۆڵی بەری پێتە

گوڵی دڵ گوڵی دڵ خەمی کێتە
ئەو دڵم بە قوربانت ئەو دڵم بە حەیرانت

گوڵ دڵم بە دڵی خۆم دەڵی بە گوڵی خۆم دەڵی ئوبڵ بە دەمی خۆم گیان
ئەو دڵم بە قوربانت ئەو دڵم بە حەیرانت

ئەزانم سوختە بۆ من بیت ئەزانم چاك ئەزانم
لە چاوانتا ئەیخوێنەمەوە وەکو خەونی شەوانم

ئاخرگوڵێك بە تۆ ناگات بە بەرزی خۆت ئەڕوانی
نازو لەنجەو هەڵپەڕێنت جوانە هەر خۆت دەیزانی

بێ وێنەیە ڕوخساری تۆ ناز ئەفرۆشی بە جوانی
دڵ ئەگۆری بە نیگایە پێم بڵێ چۆن ئەتوانی

پێم بڵێ کەی ڕۆژیك دڵت بە ئاهی دڵ ئەزانی
چاوەکانت ئاشقانیە تەنیا بۆ من بڕاوانی

دێت و دەڕۆی تێ ئەپەری بێ خەبەری
دڵ شێتە حەزی لێتە چاو لە ڕێتە خاك و خۆڵی بەری پێتە

گوڵی دڵ گوڵی دڵ خەمی کێتە
ئەو دڵم بە قوربانت ئەو دڵم بە حەیرانت

گوڵ دڵم بە دڵی خۆم دەڵی بە گوڵی خۆم دەڵی ئوبڵ بە ملی خۆم دەڵیم بە دەمی خۆم گیان
ئەو دڵم بە قوربانت ئەو دڵم بە حەیرانت

دێت و دەڕۆی تێ ئەپەری بێ خەبەری
دڵ شێتە حەزی لێتە چاو لە ڕێتە خاك و خۆڵی بەری پێتە

گوڵی دڵ گوڵی دڵ خەمی کێتە
ئەو دڵم بە قوربانت ئەو دڵم بە حەیرانت

گوڵ دڵم بە دڵی خۆم دەڵی بە گوڵی خۆم دەڵی ئوبڵ بە ملی خۆم دەڵیم بە دەمی خۆم گیان
ئەو دڵم بە قوربانت ئەو دڵم بە حەیرانت

Print Friendly, PDF & Email