Nazdar – Nabê Azîzim Nabê

Nazdar

نازدار – نابێ ئازیزم نابێ

تێکست و میلۆدی – فۆلکلۆر

نابی ئازیزم نابێ دڵداری ئاوا نابێ
نابێ نازدار نابێ دڵداری ئاوا ئەبێ
نابی ئازیزم نابێ دڵداری ئاوا نابێ
نابێ نازدار نابێ دڵداری ئاوا ئەبێ

چۆن دەبێ وا لە ناکاو ئەو دڵەت تەوەلا بێت
چۆن دەبێ وا لە ناکاو ئەو دڵەت تەوەلا بێت
توخوا دڵی من چۆنە ئاخر دڵی تۆش وابێ
هەر دەڵێ کاکڵی گوێزی ئاوا بە ڕێزو مێزی
دڵت لە کوێ داناوەی بۆ لای ئێمە بگوێزی
نابی ئازیزم نابێ دڵداری ئاوا نابێ
نابێ نازدار نابێ دڵداری ئاوا ئەبێ

نازدارم بۆچی ئاوا خۆت لە من گران ئەکەی
هەر رۆژەی بە دەردێك ئازارم زیاد ئەکەی
ئاخر ئەتۆ نازانی ڕۆژێك تۆبەم پێ ئەکەی
دەڕۆم و نایەمەوە تەرکی عەشقم پێ ئەکەی

Print Friendly, PDF & Email