Hardi Salami – Amjara

هەردی سەلامی

هەردی سەلامی – ئەم جارە

ئەگەر ئەم جارە بینیمیت
ئاشکرای ئەکەم چی لە دڵمایە
ئەگەر ئەم جارە بینیمیت
ئەڵێم سەرم لە ڕێگەی تۆدایە

ئیتر کاتیەتی پێت بڵێم
ئەو دڵەی هەمبوو بردت لێم
ئیتر نامەوێت دوور بیت لێم
دەمێکە بۆ دووریت ئەسوتێم

ئەگەر ئەم جارە یەکمان بینی
نامەوێت چیتر بن هێنی
سەرنجی لێوەکانت بم
ئەو کاتانەی ناومەهێنی

— — — — — — — — — —

دڵم بۆلای تۆ فڕیوە، هەرچەند ئەکەم نایەتەوە
لە شێوەی تۆ لە دونیادا، هەرگیز دروست نابێتەوە
دڵم بۆلای تۆ فڕیوە، هەرچەند ئەکەم نایەتەوە
لە شێوەی تۆ لە دونیادا، هەرگیز دروست نابێتەوە

ئەگەر ئەم جارە یەکمان بینی
نامەوێت چیتر بن هێنی
سەرنجی لێوەکانت بم
ئەو کاتانەی ناومەهێنی

Print Friendly, PDF & Email