محمود رمضان & سلیم عمر – سروودی ره‌مه‌زان مانگی پڕ چێژی باوه‌ر
ئاوازی: مەحمود ڕەمەزان
گوتنی: سلیم عومەر و مەحمود ڕەمەزان
ره‌مه‌زان, ره‌مه‌زان، ره‌مه‌زان, ره‌مه‌زان
ره‌مه‌زان, ره‌مه‌زان مانگی پڕ چێژی باوەڕ
شەپۆلی ئاشتی وسۆزە رادەماڵێ هەوری شار
دەرگایەکانی بەهەشت هەموویان دەکرێنەوە
بۆ ئەوانەی بەڕۆژوون لە خوا دەپاڕێنەوە
کاتی وایە هەر هەموو لێك خۆش بین لە هەموو
رەق و کینەی ڕابردوو لادین بە دڵ بدەین پشوو
لە ماڵ و لەدەر وێردی خودا لە سەر سەرمان بێ
یاریدەی موسوڵمانان لە پێشەوەی کارمان بێت
برا شیرینەکانم ئێوەش خۆشکانی بەڕێز
بێ باکانە ببەخشن ئەمرۆ ماڵ و گیان و هێز
دوای ئەوی ئەم جیهانە بە جێ دەهێڵن و دەمرن
لە ڕۆژی هەڵسانەوە پاداشتەکەی وەردەگرن
خێری و خۆشی ڕاژاوە ئاکامی بۆ دوا ڕۆژە
کۆی دەکاتاەوە ئەوەی خاوەنی بیر‌و هۆشە