Mahmood Ramazan & Exlas – Mangi Ramazan

محمود ره‌مه‌زان & اخلاص

مانگی ڕەمەزان ئەی مانگی قورئان
ئەی مانگی بەدرو مانگی شەهیدان
دڵ خۆشین بە لیله و قەدرەکەت
بەڵکو ببارێت خێر و بەرەکەت
دڵ خۆشین بە لیله و قەدرەکەت
یاخوا ببارێ خێری و بەرەکەت

ئێمەی موسڵمان لەو خاکە پاکە
درووست کراوین بۆ کاری چاکە
نابێ لە رێگای خودا لادەین
بۆ گەشت ئەزیەتیکی ئامادەین

ڕۆژو روکنێکی بەرزی ئیسلامە
فەرمانی خودای خاوەن کەلامە
دەبا هەموومان بەڕۆژ ببین
تا لە قیامەت ئاسان دەربچین

دادپەروەری خوا لەو ڕەمەزانە
وەك مانگی چواردەی ناو ئەستێرانە
فەرمانە بۆ گشت موسلمانی ژین
هیچ فەرقی نیە پاشا یا فەقیر

ڕۆژو برینە ئەو ڕەمەزانە
لای هەموو لامان وەکو میوانە
با ڕێزی بگرین بە خوا پەرەستی
تا لامان ماوە با نەکەین سستی

Print Friendly, PDF & Email