Adnan Karim – Paiz

adnan karim

عەدنان کەریم – پاییز

پاییز

ووەتنی: عدنان کریم

هۆنراوەی :محەممەد عومەر عوسمان
‎موزیک : فەرھاد محەمەد
‎ساڵی دەرچوون : ٢٠٠٢
‎لە ئەلبوومی : شنەی با

پاییز بوو باران نم نم ئەباری
نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەك چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی
وێنەی دو دڵ و تیرێكمان ھەڵكەند
لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
توخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ
یان ئەویش سوتوی سەر گۆڕەكانە

بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پاییز
تا نیگای ئەوم ھەردەم نیشاندا
ئەو نیگای لە سنگما ئەسوتێ
چەخماخە ئەدا لە ناخی گیانما

بە سۆز و یادی ھەواری باڵای
زستانی پار بو لە ڕێبەندانا
بەفری بەردەرگام كرد بە پەیكەری
تا تەزوی ئۆخەی بێنێ بە گیانا

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.