Zyad Asad – Bar Darga

zyad asad

زیاد ئەسعەد – بەر دەرگا

ئاوازو هۆنراوەی: زیاد ئەسعەد

بەبەر دەرگا ڕۆیشتم چاوێکی لێم داگرد
بە عیشوە چاوەکانی منی شیت و شەیدا کرد
ووتی مەڕۆ کارم پێتە، ووتم کوردم، ووتی چاوم لەڕێتە
یەك، دوو، سێ، چوار، پێنج ژمارەی دەرگای یارە
هەموو ڕۆژێك سەعاتی شەش یارم لەوێ دیارە

ئەگەر کچانی دونیا لەشیان وەكو گوڵ بێت
نازو خەندەو جوانیان وەك ئاوازی دڵ بێ
تۆ کچە کوردی من هەر عەشقی تۆم
عەشقی خاك و ئاو وکوردستانی تۆم
یەك، دوو، سێ، چوار، پێنج ژمارەی دەرگای یارە
هەموو ڕۆژێك سەعاتی شەش یارم لەوێ دیارە

هەموو ڕۆژێك لە بەر دەرگا یار چاوەڕوانە
پێم گوت بۆ ماچێك، ووتی کورە شەرمە کۆڵانە
ووتم چی بکەم دڵ ڕەنجەڕۆمە
ووتی تۆ شێتی ووتم من شێتی تۆمە
یەك، دوو، سێ، چوار، پێنج ژمارەی دەرگای یارە
هەموو ڕۆژێك سەعاتی شەش یارم لەوێ دیارە

Print Friendly, PDF & Email