شیعر:-کەمال ڕێناس
ئاواز:-بوڕهان موفتی زادە
دابەشکردن:-هێمن حوسێن
مۆنتاژ:-هەڵمەت سەمەد
حەقی خۆتە
حەقی خۆتە ،لەمەودوا ناوم نەهێنی
لێم زویر بی،ئەمنت نەوێ،نەمدوێنی
حەقی خۆتە بەزەییت پێم نەیەتەوە
بەسانایی گەر ئەمنت لەبیر چێتەوە
حەق بە تۆیە گەر بەمنت نەیە سەبووری
دڵبەردین بیت بەرامبەرم،لێم نەبووری
حەقی خۆتە نەتەوێ ببیستی ناوم
دڵگیرنابم،هێزی ئەژنۆم،نووری چاوم
حەقی خۆتە،لەبیرم کەی بە یەکجاری
دەرم بێنی لە پەڕاوی یادگاری
هەرچی بوە،لە ڕابردوو،پەشیمانم
بۆ ساتێکیش بێ سیحری چاوت ناتوانم
حەقی خۆتە گەر پێم بڵێی تاوانباری
گەر پێم بڵێی سوتاندت مانای دڵداری