Chopi Fatah – Lagal Xam

chopi fatah

چۆپی فەتاح – لەگەڵ خەم

لەگەڵ خەم بوومە هاودەم دەم بە دەم هەر شینە کردارم
نەکا باوەڕ نەکەی تووخوا ببینە ڕەنگ و ڕوخسارم

ژیانم وەك نەمانە بەزم و شایی و شیوەنی گەرمە
بە دیمەن ئاقڵ و ژیرم بەڵام دێوانە ڕەفتارم

بە جۆرێ دەردی دووریت کاری کردە بان بەنی جەستەم
هەمیشە مات و خومگین و زەلیل و دیل و بیمارم

نەخوا زەڵا لە کاتێکا لەباتیی موژدەیی وەسڵت
وەڵامێکی فیراقت دایە دەست جەستەی بریندارم

دەبا ئیتر تەحـــــــــــــــــــــاموول کەم نەبوونی نوری دوو چاوت
لە ڕێگـــای شــاخ و داخی دڵ هوداڵی وەسڵی دڵدارم

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.