زەکەریا – ڕێبوار
هۆنراوە: سەرکەوت
ئاواز: نەجمەدین ئاوارە
ڕێبواری ماندووی ڕیێ دوورم
کاروان چیمەو ڕادەبوورم
شارەکەت دەگرمە باوەش
شەیدای بۆنی گوڵی سورم
وەك مەلی بەڕێژنەی خەیاڵ
کۆنی کردوم ماهو عومرو ساڵ
ھەرچەند ئەڕۆم دوای نایە
دەسایە چارەیە خوایە
ڕێبواری ڕێگەی بەھارم
ھەڵبڕاوی کوشتەی یارم
نامۆ مەبە بزەی لێوی
وەك مانگی دیاری نادیارم
دەستم لە پرچی ئەو داوە
دڵم لەلای بەجێ ماوە
سەفەر لەگەڵ خۆی بردوومە
وەك ئاسمانی تەم گرتوومە