چۆپی فەتاح – حەیران
دەوجا دەرێم ئای ئای ئای ئای …ئای ئای
کیژ دەرێ دایە ئەمن جوانم
دایە ئامان و سەد ئامان ئەگەر
ئەو کوڕە ئاغایە ئەمن کچە سوڵتانم
جا ئەگەر ئەو بە من ناقایلە سەد کەڕەت ئەمن پەشیمانم
کیژ دەرێ دایە لۆیە شووی ناکەم
دایە خەزێمێکی گەورە و گرانی لە لووت ناکەم
غەزال یارەکەم مەرگە مردنە ژیانە
سەفەر بەرلەگە نیزامی زامە قوڕعەکێشانە
جا ئەمن بەحەیران ئەکەم خۆم قەزار باری
دەسی ئەم هەموو نامەرد و ناکەس بەچەیەم
ئای ئای …… ناکەم
کورە بابەکەی بابم
ئەگەر دایکم لێی پرسیم ڕۆڵە ئەوە بیست
و چوار ساتانە چی دەکردنێ ڕادەبووری
دەرێم دایە سوێند بە وەڵا و بە بیللا بێ
بە سفەتی قولهوەڵا بێ ،
ئەوە بیست و چوار ساتانێ
ڕادەبوورێم لەبەر دەرکی قارەمانانێ
بابەکەی بابم لۆیە لۆی نەمان
ئای ئای ….