Rozh Karim – Bibura

Roj Karim

ڕۆژ کەریم – ببوورە

تێکست: هەردی سویدی و ڕۆژ کەریم
میوزیك و میلۆدی: ڕۆژ کەریم
کلارنێت: شێرزاد
تۆمارکردنی میوزیك : سەفین خەراجیانی
ماستەرینگ: ئەحمەد ناتق

 

من بەم عەشقە سەرزاریە تۆم خستە ناوی کۆتەوە
شەو ڕۆژت هەر گریانەوە من گریانم بیر چۆتەووە

با نەمێنم داڕزینە تۆم فریودا بە مەینەت
با بسووتێم ببمە وانە بۆئەوانەی وەك من وانە

ببوورە لێم ببوورە، لێم ببوورە ، لێم ببوورە
ببوورە لێم ببوورە، بێ تۆ هەڵناکەم

تا پێم نەکەو نەمدەزانی ئەم تیرە چەن سیحراویە
غەریبی چی ئازاری چێ گیان کێشانەو کۆتاییە

تۆ بە عەشقی پاك و سادە من بە سەودای مەیخانەوە
تۆ بە چاوی پڕ فرمێسك و من بەم عەشقە هەرزانەوە

ببوورە لێم ببوورە، لێم ببوورە ، لێم ببوورە
ببوورە لێم ببوورە، بێ تۆ هەڵناکەم

Print Friendly, PDF & Email