Ata Qaradaxi – Shawnm

عەتا قەرەداغی

عەتا قەرەداغی – شەونم

عارەق ئەڵێی شەونمە بە گوڵی گۆناتەوە
با دیدەی فرمێسکاویم سەرکوڵمت بشواتەوە
مەگەر هەناسەی ساردم وێنەکەت بکاتەوە

بە جوانی هیچ نازدارێ وەك تۆ نازی لێ نایە
وەرە و بەناز بمکوژە بۆچیمە ئەو دونیایە
ئەزانم کە زاڵمی بە زەیت پیامانایە

ئێواران کوڵمی ئاڵت شایی زەردەپەڕ ئەکات
شەوان لەگەڵ ئەستێرە چاوەکانت شەڕ ئەکا
لەم شەڕانە عاشقی وەکو من زەرەر ئەکا

بۆ ئیشق و ئەوینی تۆ شعر و گۆرانی ئەڵێم
دڵم با ئامانات بێ لەسینەتا دای ئەنێم
ئاڵوودەی چاوەکانتم هەتاکو چاو لێک ئەنێم

عارەق ئەڵێی شەونمە بە گوڵی گۆناتەوە
با دیدەی فرمێسکاویم سەرکوڵمت بشواتەوە
مەگەر هەناسەی ساردم وێنەکەت بکاتەوە

Print Friendly, PDF & Email