شنیار نەجیب – دڵ لە سینەم دەرچوو
دڵی بردم نیگای چاوی خوماری
ئەویش کاری برۆ و موژگانی تۆیە
ئەتۆ سوچت نەبوو چاوت منی کوشت
مە فەرموو چاوەکەم تاوانی تۆیە !
دڵ لە سینەم دەرچوو وا هاوار ئەکا
بێ وەستان بێ وەستان ناوی تۆ ئەبا
من بەوهەموو ئازارەم هەر خۆشم ئەوێیت
تۆ بۆچی تۆ بۆچی منت خۆشناوێت
دڵم ماتی خەم و هیجرانی تۆیە
نەخۆشی دەردی بێ دەرمانی تۆیە
بە قانونی حورمەتی میوانی فەرزا
مەیشکێنە ئەودڵەم میوانی تۆیە
دڵ لە سینەم دەرچوو وا هاوار ئەکا
بێ وەستان بێ وەستان ناوی تۆ ئەبا
من بەوهەموو ئازارەم هەر خۆشم ئەوێیت
تۆ بۆچی تۆ بۆچی منت خۆشناوێت