Aram Taha – Qzh Zard

ئارام تەها

ئارام تەها – قژ زەرد

هۆنراوە:خالد
ئاواز و ووتنی:ئارام تەها
دابەشکردن:نیهاد جەمشیر
ئەلبوم:لەودیو سنور

قژ زەرد گیان بە درێژایی شەو
کاتێك شار خامۆش ئەبێت
خەڵك مەست ئەبن بە بادەی خەو

بەتەنها منی شەیدای تۆ
شەوانە نانوم بێزارم
لەژێر باڵی ڕەشی شەوا
دەناڵێنم بە ئازارم

مەلی خەیاڵم باڵ ئەگرێ
ئەفرێ بۆ دوورترین جێگا
هەرچەن بە شوێنتا ئەگەڕی
ماندوو دەبێ و بەتۆ ناگا

قژ زەرد گیان چاوەڕووانی تۆم
پەیمانم بەیتێ دڵی من بۆ تۆ

بەتەنها منی شەیدای تۆ
شەوانە نانوم بێزارم
لەژێر باڵی ڕەشی شەوا
دەناڵێنم بە ئازارم

مەلی خەیاڵم باڵ ئەگرێ
ئەفرێ بۆ دوورترین جێگا
هەرچەن بە شوێنتا ئەگەڕی
ماندوو دەبێ و بەتۆ ناگا

Print Friendly, PDF & Email