عوسمان علی – بەرات
ئەمشەو شەوی بەراتە شەوی خۆشی و خەڵاتە
وا مناڵان ئەگەرێن بەرد بە دەرگاوە ئەنێن
منیش هاتوومە دەرگات تا بەرمکەوێ بەرات
بەراتی من جیایە نە نوقڵە و نە خوورمایە
لە باتی فلس و عانە سەیرێکی ئەم چاوانە
لە باتی دەنکێ نوقوڵ زەردەخەنەی لێوی گوڵ
ئەمشەو شەوی بەراتە شەوی خۆشی و خەڵاتە
توخوا دڵم مەشکێنە روی خۆتم بۆ بنوێنە
بەس بە لەنجەو لارەکەت ریشەی جەرگم دەربێنە
ئەمشەو شەوی بەراتە شەوی خۆشی و خەڵاتە