Osman Ali – Bbm Ba Qurban

Osman Ali

عوسمـان عەلــی – ببم بە قوربان

ببم بە قوربان
وتنی: عوسمـان عەلــی

ببــم بە قوربـان لارو لەنجــەکـەت
بمکـە بە گوڵـێ بۆ تەسریحەکەت

لەبـەر خــاتـری ئـەو جـوتە چـــاوە
بووم بە نامامـێ لە جـادەی کـاوە

بەڵکـو جـار جـارێ وەکـو رێبـوارێ
زەردەخــەنەیـەک لـە ڕوت ببــارێ

ئەو نیگا نەرمەت گیانی سرکردم
توانـای ڕۆیـن و گـفتـوگـۆی بــردم

مــن وا مــامـــەوە بــە ئـارامـــەوە
تۆـ وەکــو خۆتــی مـن تــوامـــەوە

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.