Osman Ali – Kasakam

Osman Ali

عوسمان عەلی – کەسەکەم

کەسەکەم
عوسمان عەلی

هه‌ڵبه‌ست : شه‌هید دڵشاد مه‌ریوانی

کەسەکەم بۆ من نازانم وەها باوە
هەموو جۆرە دڵدارییەک کە کراوە
یەکەم هەنگاو هی کوڕ بووە
نازی کچی هەڵگرتووە
تا نامەیەکی داوەتێ
پەڕ و باڵی دەر کردووە

من خۆم ئەزانم کوێم ئێشێت بەو داخەوە ڕۆژێک ئەمرم
برینم گەیشتە سەر ئێسقان
ڕویەکی گەشی تۆم نەدی کچی ئاسمان
ئیتر جورئەت لە کوێ بێنم نامەی گیرفانم دەربێنم !

بە برگی ئاوریشمینەوە لە بەردەمی منی لاتا
نازی جوانی ئەفرۆشی کێ ئەوێرێ بێ بەلاتا !
ئیتر جورئەت لە کوێ بێنم نامەی گیرفانم دەربێنم !

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.