Agreen Dilshad – Tenagay

Agreen Dlshad

ئاگرین دڵشاد – تێناگەی

تێکست و میلۆدی: ئاگرین دڵشاد

ئەشق هەرچەند بە ئازار بێت, هەر جوانە
وەك چۆن ئاسمان ساماڵ بێت
یان هەور و تەم بێت, هەر ئاسمانە

وەك چۆن ئاسمان نازی ئەم هەموو
ئەستێرەیەیی هەڵگرتووە
منیش هەموو خەمەکانتم
لەباوەشی خۆم گرتووە

کەچێ هێشتا تێناگەی تێناگەی
لە ئەشق تێناگەی تێناگەی تێناگەی
لە ئەشق تێناگەی ……..
هەوڵی دونیا بۆ دڵێك بەی
کەتۆی نەوێ پێی ناگەی

کەسێك بووە دڵی هەبێ و دڵ بشکێنێ
کەسێك بووە خەمی هەبێ و خەم بڕوێێ
ئەوەی ڕۆژێك لەمانای گریان گەشتبێ
کەس ناگریێنێ……………………

من دڵێکی هێندە پاکم لەبەردەم تۆدا داناوە
بیشکێنێ یان نەیشکێنی تازە بەتۆ سپێردراوە
سپێردراوە…………………………

بۆیە ئەڵێم ئەشق هەرچەند بە ئازار بێت، هەر جوانە

 

Print Friendly, PDF & Email