Samira Karzan – Tom Dawe

Samira Karzan

سەمیرا کارزان – تۆم دەوێ

تێکست: غەمیار 

مەڕۆ له لام له لام مەڕۆ
بەتۆوە موبتەلام مەڕۆ
خەفەت مەهێنە لام دەمەڕۆ
مەڕۆ کەتۆی ژیانی من
بەتۆوە ماوە مانی من
مەکە دە بەسە گیانی من
من تۆم تا مردن لە دڵە
هەر تۆم بەدڵە
بۆ تۆیە دەژیم
هەر بۆیە دەژیم
کەم دێنم تۆم لاوە نەبی
مەگەر بێ تۆ دەبێ
دە بمێنەوە لام
تۆم دەوێوەسەلام

پێکەنینەکان دەدەم بە تۆ
غەمی تۆ دەخۆم فەقد مەرۆ
کە من بە تۆوە دەژیم
مەرپرسە بۆ
چاوم لە تۆوە
مەگەر مەرگ بێت لەلات بڕۆم
لە کن بەهەموو کەس دەڵێم
من شێتی تۆم، ئاخ من شێتی تۆم

من تۆم تا مردن لە دڵە
هەر تۆم بەدڵە
بۆ تۆیە دەژیم
هەر بۆیە دەژیم
کەم دێنم تۆم لاوە نەبی
مەگەر بێ تۆ دەبێ
دە بمێنەوە لام
تۆم دەوێوەسەلام

Print Friendly, PDF & Email