ماهیر ئەمین – پرسیار
تێکست و ئاواز: ماهیر ئەمین
ئامادە و دابەشکردنی موزیک: هێمن حسێن
دەنگ و میکس و ماستەرینگ: لێزان قادر
ئەو کچە کێ یە خودایە؟ خۆزگە بمزانیبایە
کەس لە دڵی ئەو دایە، یان بۆمدێتە ڕایە
نە عەیبەو نە خەتایە دڵ بۆی شێت بووە دایە
وەختە سوێم بۆی بێتەوە تۆخوا بڵێن بۆ نایە؟
هەموو رۆژ تا دەیبینم چاوم هەر لە ڕێگایە
خزمینە لۆمەم مەکەن دڵ تەنها ئەوی تیایە
بەس کێ دەڵێ ئەو وایە لە عاشقم بە ئاگایە
نازانم چۆن پێ ی بڵێم فێرم کەن تو ئەو خوایە
چیم دابوو لەم بەڵایە خۆزگە هەر نەمدیبایە
ئێستا چاری من چیە بێ ئەو وەك نەبم وایە