عەلی محەمەد زەنگەنە – عەشقی ئێمە
ئاوازی: نورەدین جافەو
هۆنراوەی: عەلی زەنگەنەیە
عەشقی ئێمە چیرۆکێکەو هەتا هەتا نابڕێتەوە
عەشقی ئێمە گرێیەکە لە دڵ دایەو ناکرێتەوە
عەشقی ئێمە بارانە دەبارێ لە کوێستانا
دەڕژێ بەسەر گوڵاڵەو دەغڵ و شینای جوانە
عەشقی ئێمە، عەشقی ئێمە ، عەشقی ئێمە
عەشقی ئێمە بەهارە پڕ لە گوڵ وگوڵزارە
زەردەخەنەی منداڵی بولبولی نێرگوزارە
عەشقی ئێمە، عەشقی ئێمە ، عەشقی ئێمە
عەشقی ئێمە لە گوڵە ئینێنە ژێر ئەم گڵە
بەڵام هەرگیزاو هەرگیز دەرناچێ لە دوو دڵە
عەشقی ئێمە، عەشقی ئێمە ، عەشقی ئێمە
عەشقی ئێمە چیرۆکێکەو هەتا هەتا نابڕێتەوە
عەشقی ئێمە گرێیەکە لە دڵ دایەو ناکرێتەوە