Ali Muhammad Zangana – Hay Naza Naza

ali muhamad zangana

علی محمد زەنگەنە – هەی نازە نازە نازە

هەی نازە نازە
ووتنی: علی زەنگەنە

هەی نازە نازە نازە
نازە یارە جوانەکەم
نازە تێکەڵ بویتە
لەگەڵ خوێنە گەشەکەم

نازە مرواری ناوە
نازە زیخ و چەوی چەم
نازە ئەدرەوشێتەوە
لە ئەگریجەو لەپەرچەم

نازە بای شەماڵ هەڵكە
نازە لە دەمەو بەیان
نازە ئەگریجە لادە
دەرکەوێ مانگی تابان

نازە دەمەو ئیواران
نازە گۆزە لە سەر شان
نازە ناوی جوانێكت
کچێ کەوت نێو شاران

نازە ساڵ هات ساڵ رۆیی
نازە ساڵ بڕایەوە
نازە بەینی من و تۆ
کچێ قەد نەبڕایەوە

Print Friendly, PDF & Email